یانهی ریال مهدرید له ههفتهیهكدا دووچاری دوو شكستی گهوره هات
لەمیانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و تۆتنهام رووبەرووی یەكتربوونەوە”.
لەیارییەكەدا یانەی تۆتنهام لەسەر خاكی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بە ئەنجامی (3 – 1) لە یانەی ریال مەدریدی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا”.
ههریهكه له یاریزانان (دیلی ئالی) دوو گۆڵ و (ئەریكسۆن) سێ گۆڵەكەی یانەی تۆتنهامیان تۆماركرد ، (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) ش گۆڵەكەی ریال مەدریدی تۆماركرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی تۆتنهام بەكۆكردنەوەی (10) خاڵ پێشەنگی یانەكانی گرتووە و راستەوخۆ سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو , ریال مەدریدیش بە (7) خاڵ پلەی دووەمی گرتووە”.