سه‌لیم جبوری داوا ده‌كات په‌رله‌مانتارانی پارتی بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا

سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ چوارشەممە له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق،ڕایگەیاند” پێویستە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و داواشی لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی كرد بگەڕێنەوە نێو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بە پێی بەیاننامەیەكی سەلیم جبوری، دوێنێ چوار شەممە لە میانەی پێشوازیكردن لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، گفتوگۆ كراوە لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراقدا ، لەگەڵ هەوڵە سیاسیەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان بەغدا و هەولێر”.

سەلیم جبوری، ئه‌وه‌شی دووپات كردۆتەوە” كه‌ پێویستە كات بدرێت بە گفتوگۆكان بۆ ئەوەی دەرچەیەكی سیاسی بدۆزرێتەوە چونكە قۆناغەكە پێویستی بە هەڵدانەوەی لاپەڕەەكی نوێ هەیە.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داواشی لە پەرلەمانتارانی پارتی كردووە بە شێوەیەكی كارا بگەرێنەوە نێو دانیشتنەكانی پەرلەمان و ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆیان بگێڕن.

Back to top button