وه‌زیرێكی گۆڕان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ
پەرلەمانتارێكی عیراقی واژوی پێویستی كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری كۆچ و كۆچەران بكات كه له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و تێوه‌گڵاوه له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
(زەینەب عارف بەسری) ئەندامی لیژنەی كۆچ و كۆچەران له په‌رله‌مانی عیراق، پرێس كۆنفرانسێكی ساز كرد و رایگەیاند” واژوی پێویستم كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە (د.دەرباز محەمەد) وەزیری كۆچ و كۆچەرانی عیراق بكەین، چونكە گومانی گەندەڵی لەو وەزارەتەدا دەكرێت و لەو بارەیەشەوە بەڵگەمان دەستكەوتوە.
په‌رله‌مانتاره عێراقیه‌كه گوتی” داوام پێشكەشی سەرۆكایەتی په‌رله‌مان كردوە و چاوەڕوانی وەڵام و دیاریكردنی رۆژێكم بۆ لێپرسینەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچەرانی عیراقە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕانه و له ئێستادا تۆمه‌تبار كراه‌وه به‌وه‌ی كه گه‌نده‌ڵی كردووه.