وهزیری نهوتی عێراق” لهگهڵ توركیا نهگهیشتینه رێككهوتن لهبارهی نهوتهوه
وەزیری نەوتی عیراق له بارهی رێككهوتنیان لهگهڵ توركیا له بارهی نهوتهوه، رایدهگهێنێت” كه هێشتا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ توركیا بۆ ئەوەی نەوتی كەركوك هەناردە بكەین.
لە رێورەسمی كردنەوەی كۆگای سوتەمەنی كەربەلا، (جەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عیراق لهو بارهوه گوتی” دوای گەڕانەوەی كۆنترۆڵی كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوك بۆ ژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتی فیدراڵی، هێشتا لەگەڵ توركیا رێككەوتنمان نەكردوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن.
وهزیری نهوتی عێراق ئهوهشی گوت”كه گفتوگۆمان لەگەڵ توركیا دەستپێكردوە، هێشتا نەگەیشتوینەتە رێككەوتن بەڵام درێژە بەگفتوگۆ دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێكی گونجاو و هەناردەكردنی نەوتی كەركوك دەستپێبكەینەوە.