سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند” پێویستە گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەر دەست پێبكاتەوە، ئاماژەی بەوەشدا بەردەوام جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، هەر هەنگاوێکی سیاسی بە ئاراستەی جیابوونەوە پێویستە لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ بکرێت و لەسەری رێککەون.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا (تێریزا مەی) لە كۆبوونەوەی ھەفتانەی حكومەت و پەرلەمانی بەریتانیا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، بارودۆخەکە هێور بکەنەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش گفتوگۆ دەست پێبکەنەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه” له چه‌ند رۆژی رابردوو بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به عه‌بادی راگه‌یاندبوو، كه پێویسته گفتوگۆبكه‌ن، و بۆ ئه‌و مه‌بسته‌ش نێچیرڤان برازانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به رێگای ئاشتیانه.