به‌پێی لێدوانی دادگای ده‌ستوور بێت ده‌بێت عه‌بادی له‌سێداره‌ بدرێت

گوتەبێژی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق گوتی “یەکلاییکردنەوەی دەستوورییەتی ریفراندۆم پێویستی بەوەیە بۆچوونی لایەنی بەرامبەر وەربگیرێت کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق”.

دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت “ناتوانین بۆچوونمان لەسەر نادەستووریبوونی ریفراندۆم بخەینەڕوو، چونکە بڕیاردانی تاکلایەنە لەسەر ئەو پرسە پێچەوانەی دەستوورە”.

چاودێرانی یاسایش ده‌لێن به‌گوێره‌ی بۆچوونی دادگای ده‌ستوری له‌مه‌ر ناده‌ستوور نه‌بوونی ریفراندۆم، ته‌واوی بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و جوڵه‌ی هێزه‌كانی عێراق، ده‌بێته‌ كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوور و حكومی كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستووریش سزای قورسه‌، بۆیه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هێشتا یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور كوردستان ناچار ده‌كات به‌ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌نگاو بنێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا، له‌ دادگای ده‌ستوور ئه‌وه‌ بێگومان دادگای ده‌ستوور ته‌واوی بریاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق دژ به‌كوردستان كوده‌تا ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستور دا”.

دەقی لێدوانی گوتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی:

داواکارانی بەڕێز لەو سکاڵانەیان کۆڵیەوە کە بەژمارەکانی (89،91،92،93/ ئیتیحادی 2017) لە  دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمارکراون، تیایاندا داوا دەکەن دادگا بڕیار لەبارەی نادەستووریبوونی ریفراندۆم، کە رۆژی 25/9/2017 بەڕێوەچوو، بدات.

دادگا ئیتیحادی لایەنی پەیوەنداری ئاگادارکردووەتەوە یەکلاییکردنەوەی ئەم سکاڵایانە بەندە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، کە ئاگادارکراوەتە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران، دوایین دووپاتکردنەوەش رۆژی 18/10/2017 بووە.

لەلایەکی دیکەوە، دادگا ناتوانێت رای خۆی لەبارەی دەستووریی یاخود نادەستوورییبوونی ریفرندۆم بدات، تەنیا لەڕێگەی سکاڵای ئاماژە بۆ کراو نەبێت، چونکە دەربڕینی رای پێشوەخت بەبێ گوێگرتن بەلایەنی دیکە، لەگەڵ ئەوەش ئەو داواکارییە پێچەوانەی مادەی (91/5) لە یاسای مورافەعاتی مەدەنی و چوارچێوە قەزایی، بەوەی کە نابێت رای پێشوەخت بدرێت هاوکات لەگەڵ بوونی سکاڵا لەسەر هەمان پرسدا.

Back to top button