سی ئای ئەی وێنەی کوڕەکەی بن لادن لە ئێران بڵاو دەکاتەوە… به‌ڵگه‌ی لێدان له‌ئێران بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

 
دوای کوشتنی ئوسامە بن لادن لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۱۱،چەندین دێکۆمێنت و بەڵگەنامە لە ماڵی بن لادن کەوتنە دەست دەزگای سی ئای ئەی.
 
لە یەکێک لەو بەڵگانەدا چەند وێنەو گرتەیەکی کوڕەکەی بن لادن هەن و سی ئای ئەی بڵاوی کردونەتەوە کە دەردەکەوێت حەمزەی کوڕی بن لادن لە ئێرانەو تەنانەت لە گرتەکەدا ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەشی هەر لەو وڵاتە کردووە.
 
ئوسامە بن لادن سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە بوو دوای چەندین جار هەووڵدانی ئەمریکیەکان بۆ کوشتنی،سەرئەنجام لە ساڵی ۲۰۱۱ توانرا لەناو ببرێت و لە ماڵەکەیشیدا سەدان بەڵگەنامەی گرنگ دەست ئەمریکیەکان کەووت.

Back to top button