پەیوەندی نێوان بن لادن و ئێران ئاشکرا کرا.
ئیدارەی ئەمریکا چەند نهێنیەکی گرنگی لەسەر بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و ڕێکخراوی قاعیدە خستەڕوو.
ئەو بەڵگەنامانەی کە خراونەتە ڕوو لە کاتی کوشتنی ئوسامە بن لادن لە ماڵەکەیدا دەست ئەمریکیەکان کەوتون و نۆزدە لاپەڕەی بەڵگە دەست کەوتوەکان بە ڕوونی هاوکاری ئێران بۆ ڕێکخراوەکە دەسەلمێنێت،لەو بەڵگەنامانەدا ئێران بۆ لێدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ئامادەیی هەموو هاوکاریەکی دەربڕیوە،تەنانەت مەشق کردنی تیرۆریستانی قاعیدە لە فێرگەکانی حزبوڵا لە لوبنان.
هاوکات لەو بەڵگەنامانەدا دەزگا هەواڵگریەکانی ئێران بە دابین کردنی جەوازو گواستنەوەی سەرکردەکانی ڕێکخڕاوەکە هاوکاری قاعیدەیان کردووە.