پاش ئه‌وه‌ی زانیان به‌بێ هه‌رێم ناتوانن نه‌وتی كه‌ركووك بفرۆشن هه‌وڵی له‌ناو بردنی كێلگه نه‌وتیه‌كان ده‌ده‌ن
ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له پارێزگای كه‌ركووك، رایده‌گه‌ێنێت”حكوومه‌تى عێراق هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌ریه‌كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى بابه گوڕ گوڕ، زه‌مبوور، خه‌فازه بۆ ده‌ره‌وه ڕاگرتووه و ته‌نها بۆ ناوخۆ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژانه نزیكه‌ى 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بیره نه‌وته‌كان ده‌رده‌هێنێ و سه‌رله‌نوێ نه‌وته‌كه ده‌كاته‌وه بیره‌كانه‌وه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی و كاریگه‌رى نه‌رێنى بۆ داهاتووى ئه‌و بیره نه‌وتانه هه‌یه”.
فوئاد حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت”حكوومه‌تى عێراق به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هاتووه‌ته كه‌ركووك و ده‌ستى به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا گرتووه، هه‌رچه‌نده به پێی ماده‌ى 112ى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكوومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق به بێ پرس، ده‌ستى به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا گرتووه، ده‌شڵێت: “ده‌بێ ماده‌ى 140 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێ، هه‌روه‌ها ڕوونیشى كرده‌وه، به‌رپرسیارێتى ڕووداوه‌كان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تى عێراقدایه و ئێرانیش به‌رپرسیاره، چونكه ئێران ئیداره‌ى حه‌شدى شه‌عبی ده‌دات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نحوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تى عێراق جگه له بۆڕییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت به بۆڕی دیكه نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده بكان، بۆیه هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى بكات، ئه‌گه‌رنا، ده‌بێت نه‌وتى كێڵگه‌كان ڕابگرێ، گوتیشی: “عێراق كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هاڤانا و بای حه‌سه‌ن له كه‌ركووك داده‌خات”.