پێشمه‌رگه له ئاماده باشی دایه، حشد و پاسدار و سوپای عێراقی جموجۆڵیان هه‌یه

لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق كراون، بەڵام دواجار نەگەیشتوونەته ئەوەی ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان ھەردوولادا بکرێت. دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی به‌یانێكی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌رسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و به دوور له ڕاستی وه‌سفی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت””ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ھەموو جموجۆڵێکی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانین و، ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە، بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی بکرێتە سەر خاکی کوردستان.”گوتیشی، ”حکوومەتی عێراق دەیەوێت بەھێز ھەوڵی سڕینەوەی کورد لە ھەرێمی کوردستان بدات، چونکە ھەندێک پێشنیازی نادەستووری دەکات بۆ ئەوەی رێککەوتن نەکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێم داوای ئاشتی دەکات و ھێزی پێشمەرگەش ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.”
پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا له روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، كه ”هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شوێنه‌كانی خۆیان ماون و بۆ به‌رگریكردن له ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان، درێغی ناكه‌ن. جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گفتوگۆی سیاسیی بونیاتنه‌ره نه‌ك زمانی درۆ و هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنه به‌تاڵه‌كان.”
هه‌ڵگورد حیکمەت هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌ی دا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ”حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و رێککەوتنی سیاسییه‌وه چارە بکرێن، ھەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین شەڕ دروست بێت و خوێن بڕژێت، دەرگای گفتوگۆ کراوەیە و دایناخەین.”