فازڵ میرانى دوو مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان ئاشكرا ده‌كات
“فازڵ میرانى ” سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له میانى گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ” هیوادارین ئه‌و بێ وه‌فاییه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یانبوو له دواى ته‌واو بوونى شه‌ڕى داعش هه‌مان بێ وه‌فاى به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده نه‌نوێنن “.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق “فازڵ میرانى ” ڕاشیگه‌یاند “هه‌ردوڵامان پێمان باشه ده‌ستور چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات ، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و ده‌ستوره‌ى كه هه‌ركه‌سمان شیكردنه‌وه‌ى خۆى بۆده‌كات ، به‌ڵكو ده‌بیت شیكردنه‌وه‌ى یاساناسان بێت و به‌پێى یاسا بێـت ، ئێمه ده‌رگاى دانوستاندنه‌كانمان كردووه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین هێراق به‌هۆشى خۆى بێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌من و ئاسایش له عێراق به‌رقه‌رار بیت پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانى كورد بدۆزرێته‌وه ،چونكه له 1961 وه تائێستا ئه‌م عێراقه ئیستقرارى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ناشبینێت ، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد نه‌كات به دانوستان و ئاشتیانه “.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ده‌شڵیت ” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌مڕۆ له دوینى زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕێزى یه ، ئێمه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نێك بێ جیاوازى ، وه‌كو پارتى پرۆژه‌مان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى كه ڕووى له هه‌رێمى كوردستانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برایانى یه‌كێتى له گفتوگۆداین و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به مورالێكى به‌رزه‌وه به‌رگرى له شوێنه ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌رده‌وامین بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌رو عێراق ، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاسایش و هێمنى بپارێزین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه هه‌بێت ئه‌وا میله‌تى كوردیش له چاوسوركردنه‌وه نه‌ترساوه‌و وه‌ڵامى خۆى ده‌بێـت “.