سه‌لیم جبورى : پێویسته په‌ڕله‌مانتارانى پارتى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانى په‌ڕله‌مان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/3245345345456.jpg)
“سه‌لیم جبورى ” سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند :”تاكه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى پارتى یه بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ داواكردنى مافه‌كانیان “.
هه‌روه‌ها ” سه‌لیم جبورى ” ڕاشیگه‌یاند “ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا كه عێراقى پێدا تێده‌په‌ڕێت ، پێویستى به ئارامگرتن و دان به‌خۆداگرتن هه‌یه ، بۆئه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداد هه‌ڵبده‌ینه‌وه “.