پێگه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له به‌هێزبوونه
خواكوڕك
شه‌وی 1/9/2016 به‌شێكی فراوان له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یانراوێكیان دژی باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د راگه‌یاند، هه‌ر دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ش سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ولێر و دهۆك پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یانراوه‌كه ده‌ربڕی.
جێگرانی مام جه‌لال، كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م ساڵح، دوای ئارامگرتنێكی زۆر له بڕیاره تاك لایه‌نه‌كان و قۆرخكاریه‌كانی ناو یه‌كێتی، وه‌كو له به‌یاننامه‌كه‌یان هاتووه، بڕیاریاندا له‌مه‌ودوا چیتر پابه‌ندی ئه‌و ره‌وت و بڕیار و سیاسه‌تانه نه‌بن كه هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ناوه‌ندێكی نوێیان له نێو یه‌كێتی راگه‌یاند به‌ناوی (ناوه‌ندی بڕیار)و بڕیاریانداوه له زووترین كات كۆنگره ببه‌سترێـت. ئه‌مه‌ش له نێو یه‌كێتیه زویره‌كانی ناو یه‌كێتی، پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكراوه و به شادیه‌وه به پیریه‌وه ده‌چن، به‌تایبه‌ت كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌ته‌واوی بێ به‌ش و پشگوێ خرابوون له بڕیار و ئیمتیازه‌كانی یه‌كێتی.
له ئێشستادا و له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێكی زۆر له كادیران و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه داوای پشگیری فراوانی (ناوه‌ندی بڕیار) ده‌كه‌ن، و ئاواته‌خوازن ئه‌مه ببێته هۆكارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ ساحه‌ی ململانێ و رزگاربوونی له پاشكۆیه‌تی لایه‌نه‌كان.