شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان
شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له شاری مووسڵ له كۆبوونه‌وه‌دان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به چاودێری ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پێشینازێكی نوێ گفتوگۆكان له‌باره‌وه بكرێت.
تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و دوێنێش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوێكی حكوومه‌تی عێراقی دایه‌وه و ره‌تیكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێك مۆركرابێت