عەلی تەتەر: لەناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان تەعریب دووبارە دەكرێتەوە

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیركرد, لە ئێستادا پرۆسەی تەعریب كردن و لە ناوبردنی كورد دەستی پێكردۆتەوە, لەو بارەیەوە ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، رای دەگەیەنێت، ئەو هۆزە عەرەبانەی دەستیان لە جینۆسایدی كورد هەبووە، ئێستا هاوكاری حەشدی شەعبی دەكەن و سیاسەتی تەعریبكردن لە ناوچە داگیركراوەكان، پەیڕەو دەكەن.

عەلی تەتەر، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان, ڕایگەیاند: “ئەو سیاسەتەی حكوومەتی عێراق، بەرامبەر هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات، هەمان سیاسەتی بەعەرەبكردن، ڕاگواستن، دەركردنی كوردەكان لە زێدی خۆیان، هەمان سیاسەت كە لەسەردەمی سەدام حوسێن دا پەیڕەو دەكرا، پەیڕەو دەكرێتەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا سیاسەت و فەوجەكانی جاشایەتی زیندوو دەكەنەوە”.
ئەو سەركردەیەی پارتی، گوتیشی: “جێگای داخە، دیاردەی بەكرێگیراوی و جاشایەتی لەو ناوچە كوردستانییانەی ئێستا داگیركراون، دووبارە دەكرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەو هۆزە عەرەبانەی پێشتر لەگەڵ داعش و قاعیدە و بەعسدا بوون و دەستیان لە جینۆسایدكردنی كوردەكان لە ناوچە كوردستانیەكان هەبووە، ئێستا بە ناوێكی دیكەوە لەگەڵ حەشدی شەعبیدان و لەو ناوچانە دیسانەوە جینۆسایدی كورد دەكەن، گوتیشی: “مەترسییەكی زۆر لەسەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان هەیە، چونكە هەمان سیاسەتی بەعس لە دژیان دووربارە دەكرێتەوە”.

Back to top button