خامنەیی ئەمریكا بە یەكەمین دوژمنی ئێران ناودەبات
عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئێران تەئكید دەكاتەوە كە “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكەمین دوژمنی ئێرانە و دەیەوێت گەلی ئێران ملكەچ بكات و بەتەواوەتی خۆی بداتە دەست خواستە سەپێنراوەكانیان”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/11/2017 خامنەیی لەوكاتەی قسەی بۆ هەزاران قوتابی و خوێندكاری زانكۆكانی ئێران كردووە گوتوویەتی: “دوژمنایەتی ئەمریكا بە تەنها لەگەڵ رێبەری ئێران و حكومەتەكەی نییه، بەڵكو لەگەڵ هەموو گەلی ئێرانە، ناسینی ئەمریكا یەكەم مەرجی سەكەوتنی شۆڕشە”.
هەروەها دەڵێت: “دۆناڵد ترەمپ گەلی ئێرانی بە تیرۆریست ناوبردووە، ئەوەش كرۆكی نەزانینە، پێش چەند ساڵێكیش یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكییەكان گوتوویەتی، لەسەرمان پێویستە رەگی ئێران لە بنەوە هەڵكێشین، ئەوەش گەمژەییە، چۆن دەتوانن رەگی نەتەوەی ئێران لەبنەوە هەڵكێشن، لەكاتێكدا تۆماری مێژووە دێرینەكەی دەناسن؟”.