بەغدا مەترسی گەورەی لەسەرە, ئەمەریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی لە عێراق

نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراق، هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە هەڕەشەی ئەمنی و كردەوەی تیرۆریستی ئاگادار دەكاتەوە و داوا لە ئەمەریكییەكان دەكات، لە چەند شوێنێكی بەغدای پایتەخت خۆیان بەدوور بگرن.

لە راگەیەندراوێكدا، نوێنەرانی ئەمەریكا لە عیراق، ئامۆژگاری هاووڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە نەچنە “مۆڵ بەغداد” لە پایتەختی عێراق، چونكە زانیاری باوەڕپێكراویان پێگەیشتووە، كە لەلایەن تیرۆریستانەوە دەكرێتە ئامانج.

هەروەها وەبیر هاووڵاتییە ئەمەریكییەكانیش دەهێنێتەوە، پێویستە لەوپەڕی هۆشیاری ئەمنیدا بن و تەواوی رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسی تیرۆر بپارێزن كە لە عێراقدا دەمێننەوە.

Back to top button