عەلی لاریجانی:ئیسرائیل و سعودیە هاوئاوازن دژی ئێران

لە میانەی وتارێكیدا لە شاری قوم،عەلی لارجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران هێرشی كردە سەر سعودیەو ئیسرائیل و بە هاوئاوازی یەكتر ناوی بردن دژی ئێران.
لاریجانی ئاماژەی بەوە كرد پێشتر سعودیەكان بە شاراوەیی دژایەتی ئێرانیان دەكرد بەڵام ماوەیەكە بە ئاشكرا و هاوشانی ئیسرائیل كەوتونەتە دژایەتی ئێران.
لاریجانی ڕایگەیاند ئەو دوو وڵاتە ئێران بەوە تۆمەتبار دەكەن كە پشێوی لەناوچەكە دروست دەكات و هانی ئەمریكا دەدەن بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران،لە كاتێكدا ڕوونە كێشەكانی ناوچەكە ئەمریكایە نەك ئێران.

Back to top button