ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كوردستان
ژماره‌یه‌ك سیناتۆری كۆماری و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌نێرن و هۆشداری ده‌ده‌نێ كه پارێزگاری له گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه و به‌هیچ جۆرێك قبوڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد ناكه‌ن.
وه‌ك بهرچاوروونیهك سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌بادی داوایان كردووه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی جددی ده‌ستپێ بكات و شه‌ڕ رابگرێت چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كدا نییه، ئه‌وه‌شی تێدا نوسراوه” كه سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم كه ده‌ستپێشخه‌ری و نیازپاكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌سه‌ڵمێنێت و پێویسته قبوولی بكات.
سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به حه‌یده‌ر عه‌بادییان راگه‌یاندووه” كه پارێزگاریكردن له گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه و دا‌واشیان كردووه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ كار بكات، و به‌هیچ جۆرێ شه‌ڕ نابێته هۆی ئارامی ناوچه‌كه.
هه‌ر وه‌ك له نامه‌كه‌ی سیناتۆره‌كانی ئهمهریكدا هاتووه” كه پشتیگری خۆشیان بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز و ئۆتۆنۆمیی كوردستان نیشانداوه.