بزانه‌ هێرۆ سەفقەی ژێربەژێر بۆ تاڵانی نەوت له‌گه‌ڵ كێ ئه‌نجام داوه‌

خواكورك

ناوه‌ندی بڕیار له‌ دۆخێكی ئالۆزی هه‌رێمی كودستان و ناوچه‌كه‌، خۆیان راگه‌یاند و بڕیاریانداوه‌ چاكسازی ریشه‌یی و كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان له‌ زووترین كات ببه‌ستن. به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ هۆكاری لاوازی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و تاڵانیه‌ی له‌ بواری داهات و نه‌وتی ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، “یەكێتی لەسایەی گروپێكی پاوانكارەوە لەهێزی تیكۆشەری خاوەن بەرنامەی ئاوەدانی و دادپەروەری كراوەتە هێزێكی پەراوێزخراو و بێباك لەخواستی هاوڵاتیان، سەفقەی ژێربەژێر بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵك و برسیكردنیان ئەنجام دەدرێن”.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، خواكوڕك به‌شێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بواری نه‌وت و داهاتی ده‌ڤه‌ری سلێمانی بۆ رای گشتی خسته‌روو. به‌ پێی به‌ڵگونامه‌كانی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتوون، گرووپێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر بازرگانی نه‌وت و داهاتی خاڵه‌ سنووریه‌كانی سلێمانی، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چه‌ندین جار بێ ئاگایی خۆیان له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت و خاڵه‌ سنووریه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی راگه‌یاندووه‌.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایه‌، به‌ شیكردنه‌وه‌ بۆ لێدوانه‌كانی حكومه‌ت له‌ بێ ئاگایی له‌داهاتی سلێمانی، و ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راگه‌یانراوه‌، پێده‌چێ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌ستی هه‌بێت له‌ ته‌واوی ئه‌و بازرگانی و رێكه‌وتنه‌ نه‌وتیانه‌ی له‌سه‌ر نه‌وتی سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستی گرتبێت به‌سه‌ر ته‌واوی پاره‌ی گومرگه‌كان و داهاتی ناوخۆی سلێمانی.

Back to top button