وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵاممان بۆ هه‌ر پێشڕه‌ویه‌كی هێزه‌كانی حه‌شد و عێراقی ده‌بێت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌ باره‌ی له‌شكركێشی حكوومه‌تی عێراق بۆ سنووری ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ڵێت” هیچ نیازپاكییه‌ك له‌ هاتنی ئه‌و هێزانه‌دا نییه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و ئێمه‌ش بێ وه‌ڵام نابین.

 

عه‌مید (هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌ (k24) ی راگه‌یاند”هیچ نیازپاكیه‌ك له‌ هاتنی هێزه‌ عێراقییه‌كان نیه‌، له‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كدا وه‌ڵاممان ده‌بێ، چونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌یانه‌وێت، پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دڵنیایی ده‌دات، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌گرێت و چاره‌نووسی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش وه‌ك چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ ده‌بێت، كه‌ پێشتر له‌ پردێ و زومار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ روویدا”.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ لایه‌نی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زیانه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ ده‌ستوور شتێكه‌ پێویسته‌ ته‌نیا لایه‌نی كوردی جێبه‌جێی بكات، كه‌چی خۆیان ده‌ستووریان پێشێل كردووه‌ و له‌بیر خۆیان بردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ده‌ستوور، ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له‌ سیسته‌می به‌رگری عێراقی سه‌یری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێت.

Back to top button