ره‌وتی سه‌در: ته‌نگه‌ژه‌كان به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌رناكرێت
له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا،ره‌وتی سه‌در رایدهگهێنێت و جه‌خت له تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه كه بریتییه” له گفتوگۆ به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق.
(به‌ها ئه‌عره‌جی) ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه” ته‌نگژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگه چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی، ئهگهربشمانهوێت بگه‌ینه رێككه‌وتن ده‌بێ گفتوگۆ بكه‌ین.
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی، ئه‌عره‌جی رایدهگهێنێت” كه ده‌بێت پرسی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بدرێته دادگای فیدڕاڵی، ئه‌و دادگایه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بدات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له چه‌ند رۆژی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ده‌ستپێخه‌ری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام، عه‌بادی به پاڵپشتی و گوێگرتنی له حه‌شدی شیعی، ناتوانێت بڕیار له‌و باره‌وه بدات و تا ئێستا ئاماده نیه گفتوگۆ بكرێت.