مالیكی خهریكی پێكهێنانی لیستێكه كه یهكێتی و گۆڕان و كۆمهڵیشی تێدایه
عەبدوڕەحمان لویزی هاوپەیمانی هێزە سوننەكانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەوان ئێستە كار دەكەن بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین هاوپەیمانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە چوارچێوەی مەزههب و نەتەوەیی دەبڕێ و هەموو پێكهاتەكانی عێراق تێیدا بەشدار دەبن”.
ئهو پهرلهمانتارهی هاوپهیمانی هێزه سوونییهكانی عێراق كه نوێنهرایهتی حزبهكهی سهلیم جبووریی سهرۆك پهرلهمانی عێراقه، ئهوهش ئاشكرا دهكات” كە گفتوگۆی چڕ هەیە بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین هاوپەیمانی سیاسی كە چوارچێوەی مەزههب تێدەپەڕێنێت، لە نێوان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نووری مالیكی و سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی هێزە سوننییەكانی عێراق و سەركردەكانی حەشدی شەعبی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنی كوردی كه گومان دهكرێت ههریهكه له ( گۆڕان و كۆمهڵیشی تێدا بێت).
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، گفتوگۆكان نزیك بوونەتەوە لە كۆتا و گەیشتن بە ڕێككەوتن و ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییە سیاسییەكە، ئەوان دەیانەوێ گەورەترین هاوپەیمانی دروست بكەن و هەمووان لە ژێر چەترێكدا كۆ بكەنەوە و بەیەكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن،ئاماژەی دا، دواجار خانەوادەی تاڵەبانی دووبارە بیریان كردەوە و بڕیاریان داوە بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییە نوێیە و پشتیوانی ڕەهای خۆیشیان بۆ هاوپەیمانیەتییەكە دەربڕیوە.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 15ی ئایار/مایۆی ساڵی 2018ی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری كرد. هێما بۆ ئەوەیش كرا كە نابێ ئەو حزبانەی چەكداریان هەیە، بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن.