له كه‌ركووك شه‌قامى شه‌هيد شێركۆ شوانيان گۆڕى و ته‌عریب به‌رده‌وامه
به‌گوێره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ئه‌مرۆ له شاری كه‌ركووك، توركمانه‌كانى سه‌ر به جه‌بهه‌ى توركمانى و حه‌شدى توركمانى له شارى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه و ناوى شه‌قامى شه‌هيد شێركۆ شوانيان گۆڕى، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ميليشياكانى حه‌شدى توركمانى و جه‌بهه‌ى توركمانى له پێشه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه بوون كه ئاڵاكانى كوردستانيان له شه‌قامه‌كانى كه‌ركووك داگرت و وێنه‌ى شه‌هيدانى پێشمه‌رگه‌يان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابردن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌فره‌وانی بڵاو كراوه‌ته‌وه” له‌سه‌ر باره‌گاى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، جه‌بهه و حه‌شدى توركمانى، ئاڵاى جه‌بهه‌يان هه‌ڵواسيوه،له نوێترين ره‌فتاريشياندا ناوى شه‌قامى شه‌هيد شێركۆ شوانيان گۆڕيوه بۆ ناوى كه‌سێكى توركمانى.
هاوكات ميليشياكانى حه‌شدى توركمانى و جه‌بهه‌ى توركمانى له زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى كه‌ركووك ئاڵاى كوردستانيان داگرتووه و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و پۆسته‌ر و ئاڵا و هێمايانه‌شيان لابردووه كه ئاماژه‌يان بۆ كورد و كوردستان تێدايه، له دواين سه‌ردانيشياندا بۆ لاى ره‌جه‌ب ته‌يب سه‌رۆك كۆمارى توركيا، نوێنه‌رانى جه‌بهه و حه‌شدى توركمانى داوايانكردبوو، توركيا پشتيوانيان بكات بۆ ناساندنى كه‌ركوك وه‌ك شارێكى توركمانى و به تورك كردنى شاره‌كه.
ئه‌م رووداوانه له دواى ئه‌وه رووياندا كه شه‌وى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى يه‌كێتى خيانه‌تيان له پێشمه‌رگه كرد و رێگه‌يان بۆ ميليشياكانى حه‌شد و جه‌يش و سوپای پاسداران خۆشكرد تا شاره‌كه داگير بكه‌ن”.