ئاژانسی فرانس پرێس: ئه‌ردۆگان مه‌ترسیه‌كانی خۆی ئاشكرا كردووه‌ له‌وه‌ی كورد تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه‌

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌ردۆگان ترسێكی قووڵی هه‌یه‌ له‌ ده‌نگده‌ری كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا دا و ئاشكرا ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى نيگه‌رانييه‌ قوڵه‌كانى ئه‌ردۆگان له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، سه‌رۆككۆماری توركيا ده‌ترسێت ئه‌مجاره‌ ده‌نگى كورده‌كانيش له‌ ده‌ست بدات. چونكه‌ ئه‌ردۆغان وتارى توندى له‌ دژى راپرسييه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى عێراق داوه‌”.

چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، له‌ ترسى دۆڕاندنى پارته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كانى سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ى ناچار كرد، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. هاوكات ئه‌ردۆگان ترسى له‌ تۆڵه‌ى كوردانيش هه‌يه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌نگى پێ نه‌ده‌ن، به‌ هۆى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئه‌ردۆگان له‌ دژى راپرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يبوون.

 چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، به‌ هۆى دابه‌زينى ئاستى لايه‌نگرى حزبه‌كه‌ى له‌ ناو خه‌ڵكدا، ئه‌ردۆگان ناچار بووه‌ ئه‌و بڕياره‌ بدات كه‌ له‌ ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى چوار گه‌وره‌ شارى توركيا له‌ لايه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ناچار كران ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ راپرسى ده‌ستووردا، كه‌ له‌ نيسانى رابردوو ئه‌نجامدرا، له‌و شارانه‌ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان نه‌يتوانيبوو، زۆرترين ده‌نگ بۆ پشتيوانى گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوور كۆبكاته‌وه‌، يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵه‌.

سه‌ركه‌وتنى نه‌خێر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵ بووه‌ته‌ شۆكێك بۆ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، به‌و پێيه‌ى ئه‌و دوو شاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌نگێكى گه‌وره‌يان هه‌يه‌ و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ بڕياره‌ له‌ تشرينى دووه‌م. نۆڤه‌مبه‌رى 2019دا هه‌ڵبژاردن له‌ توركيا ئه‌نجام بدرێت و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى گشتيش، بڕياره‌ له‌ ئازار/ مارسى 2019دا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button