مەسعود حەیدەر: خاڵه سنوورییهكانی ئیبراهیم خهلیل و پێشخابوور لهژێر كۆنتڕۆڵی حكوومهتی ههرێمی كوردستانن
مهسعود حهیدهر، بۆ بهشی كوردی رادیۆی دهنگی ئهمهریكا رایگهیاند، تا ئێستا خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و پێشخابور وەک جاران بەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەیە و دەستی بەسەردا نەگیراوە بەڵام حکومەتی عیراقی بەردەوام هەوڵ دەدات دەست بەسەر ئەو دوو خاڵە سنوورییەدا بگرێت چونکە بە شادەماری ئابووری و ناردنە دەرەوەی نەوت بۆ تورکیا دادەنرێت”.
هەفتەی ڕابردوو چەند کەناڵێکی عیراقی چەند دیمەنێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقیان بڵاوکردەوە کە بەوتەی ئەو کەناڵانە ئەو گرتانە دیمەنی دەست بەسەردا گرتنی ئەو دوو خاڵە سنورییەن لەلایەن سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە.
له بارهی بڵاوكردنهوهی چهند دیمهنێكی سهربازانی عێراق، كه لهو دیوی سنووری ئیبراهیم خهلیلهوه تۆماركرابوون و بڵاوكراونهتهوه، مەسعود حەیدەر دەڵێت: “لە دونیای تەکنەلۆژیادا دروستکردنی ئەو دیمەنانە مەحاڵ نییە، ئەوەی هەیە هێزێکی سەربازی بچووکی عێراقی لەو سنزورەن ئهویش لەبەشی تورکیا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیادا لەوێن”.
گوتیشی: “پێشموایە ئەو هەماهەنگییە تا ماوەیەکی زۆر بڕناکات بههۆی گۆڕانی هاوكێشه سیاسییهكان لهناوچهكهدا، بەڵام ئەو هێزە سەربازییە عێراقییە لەمێژە لەوێن لە بەشی تورکیا”.
ههروهها گوتی: “چەند دیمەنێکی سەردانی بەرپرسە باڵا سەربازییەکان بۆ سنووری ئیبراهیم خەلیل بڵاوکرایەوە لەڕاستیدا ئەوانەش لەو دیوەوە لەسنووری تورکیا بوون”.
مهسعود حهیدهر روونیشی كردهوه، ئاسان نییە عێراق بتوانێت بێتە ناو خاڵە سنوورەکانی ئیبراهیم خەلیل و پێشخابوور، چونکە دەبێت مەسافەیەکی زۆر بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و دەبێت بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
باسی لەوەشکرد، لەدوای (16) ئۆکتۆبەر کە رێکكەوتن کرابوو بۆ کشانەوەی پێشمەرگە لەناوچە کێشە لەسەرەکان باس لەوەدەکرا کە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەخرێتەوە کار بەڵام رەنگە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی رێکكەوتنەکەوە ئەوە جێبەجێنەکرا.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە بەکارهێنانی سوپا لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە بە نادەستووری ناوبرد و بەڵام لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی کە بەنادەستوری دەزانن وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لەدادگای دەستوری سکاڵا لەسەر حکوومەتی عێراقی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان تۆمارناکەن، گوتی: “بەداخەوە کێشە و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکانی هەرێم رەنگی داوەتەوە لەسەر کاری فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەبەغدا و تا ئێستا هۆکارەکەی ئەوەیە نەمانتوانیوە سکاڵا تۆماربکەین و هەڵوێستێکی یەکگرتووی وا بنوێنین”.
سهرچاوه: بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا