ناتانیاهۆ چی بە فەڵەستینیەكان دەڵێ؟
لە میانەی پێشكەش كردنی وتارێك بە بۆنەی یادی سەد ساڵەی پەیمانی بلفۆڕ،سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامیین ناتانیاهۆ ڕووی لە فەلەستینیەكان كردوو وتی پێویستە دان بە وڵاتی ئیسرائیلدا بنێن وەك وڵاتێكی نەتەوەیی یەهودیەكان.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە كرد بۆ بەرقەرار بوونی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین،پێویستە فەڵەستینیەكان دان بە بوونی وڵات و گەلی یەهوددا بنێن.
هاوكات ناتانیاهۆ ئاماژەی دا بەوەی كە سەرەتا وڵاتانی عەرەبی پێیان وابوو ئیسرائیل دوژمنیانە بەڵام دواتر بۆیان دەركەوت كە ئیسرائیل نەك دوژمن بگرە دۆستیانە،ئەو وڵاتانەی ناوچەكە تێگەیشتن كە دوژمنی ئەووان ئێران و ڕێكخراوە تیرۆریستیەكانە