چاودێرانی سیاسی: ئاستی دبلۆماسی لاهور زۆر نزمه
خواكوڕك
لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له میانی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی رووداو له‌سه‌ر پرسی راگه‌یانراوه‌كه‌ی (ناوه‌ندی بڕیار)، ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ی به‌مكاره هه‌ستان هه‌ر ئه‌وانیش باجه‌كه ده‌ده‌ن”. چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه لاهور تاڵه‌بانی ئاستێكی نزمی له ئه‌ته‌كێتی وتار و لێدوانی ریاگه‌ندنی هه‌یه و ناشێ له‌سه‌ر شاشه‌كان لێدوان و قسه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی تاڵه‌بانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هێرۆخان گوتی “هێرۆخان هه‌ر ئاگای له‌و بابه‌ته نیه و خه‌ریكی قاوه خواردنه‌وه و جگه‌ره‌كێشانه”. چاوێرێكی سیاسی ده‌ڵێت ناكرێ تۆ پێتوابێت حزبێكی سیاسی و هه‌ڵگری پێناسی سۆسیال دیموكرات بیت، به‌ڵام ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌هێرۆخانه باكی به گله‌یی و راگه‌یانراوی جیابوونه‌وه‌ی دوو له جێگرانی سكرتێری حزبه‌كه‌ی نه‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وابێت بێگومان ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی رێكخراو له پشته‌وه‌ی ئه‌م حزبه كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌لایه‌كیتر لاهور شێخ جەنگی پرۆژەیەکی 16 لاپەڕەیی ئامادەکردووە و داوای کۆنگرە دەکات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، ” لاهور جگە لە ئەنجوومەنی ناوەند هیچ پۆستێکی دیکەی نییە بۆیە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نیه داوایه‌كی واگه‌وره بكات و هه‌ر خۆشی بیه‌وێ سه‌رپه‌رشتی و پرۆژه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات”.