ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ندین پرس تاتوێ ده‌كرێت و له گرنگترینیشیان به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و تێیدا تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویان پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یه، جگه له‌مه‌ش تاوتوێكردنی چه‌ندین پرسی ناكۆك له نێوخۆی حزبه‌كه، و تێكچوونی زیاتری باڵه‌كانی نێو یه‌كێتی به تایبه‌تی باڵی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و باڵی هێرۆر برایم ئه‌حمه‌د.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، گرژی و ئاڵۆزی درووستبووبوو له نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری بوه‌ستن، له ئێستاشدا وا چاوهڕێدهكریت ئه‌مڕۆ یه‌كێتی یان ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای راستی خۆی یاخود كێشه‌كان زیاتر ده‌بن و ئه‌گه‌ری كێشه‌ی گه‌وره‌تر له نێوخۆی ئه‌و حزبه په‌یدا ده‌بێت.