بایه‌رن میونخ و دۆرتمۆند به‌هێزترین یاری خولی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌ده‌ن

وا بریارە ئەمرۆ شه‌ممه‌ لەیارییەكانی گەڕی (11)ی خولی یانەكانی بۆندزلیگا هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونخ یاری لووتكە ئەنجامبدەن، له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی جیاواز له‌ یارییه‌كانی تر.

بڕیار وایه‌ یارییەكە كاتژمێر (8:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارك) لەشاری دۆرتمۆند بەرێوەبچێت یانه‌ی  بایرن میونخ بە كۆكردنەوەی (23) خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە و باشترین دەستپێكی لەگەڵ یۆب هاینكسی راهێنەر تۆماركردووە لەهیچ یارییەك نەدۆراوە، هەرچی یانەی دۆرتمۆندە بە (20) خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە ، لەدوای (6) سەركەوتن و (2) یەكسانبوون و (2) دۆراندن”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” ئەم یارییە تاقیكردنەوەیەكی گرنگ دەبێت بۆ هەردوو یانە بۆ ئەوەی ركابەری لەگەڵ یەكتر بگەیننە لووتكە له‌ سه‌ر نازناو و پێشه‌نگی خوله‌كه‌.

Back to top button