حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و تایبه‌ت پێكده‌هێنێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا
وەزیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان له باره‌ی چوونی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌ووشی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕایدەگەیەنێت” حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت و پسپۆڕ بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی ناوەند پێكدەهێنێت وهەر پرسێكیش قابیلی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا بێت ئەو لیژنەیە كاری لەسەر دەكات.
(خالید دۆسكی) وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاكانی ڕاگەیاند” لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لیژنەیەكی تایبەت ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی میكانیزمی دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا دابڕێژن و خەڵكانی پسپۆڕ‌و تایبەتمەند لەو لیژنەیەدا دەست بەكار بوون.
دۆسكی له میانه‌ی قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” كه ئەو لیژنەیە لە ڕوی یاسایی و سیاسیەوە دۆخەكان هەڵدەسنگێنن و بەم زوانە كارەكانیان تەواو دەكەن و هەر پرسێكیش قابیلی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا بێت ئەو لیژنەیە كاری لەسەر دەكات.