ڤیتامین C ده‌یان سودی گرنگی هه‌یه بۆ مرۆڤ
له نوێترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ڤیتامین سی ده‌بێته هۆكاری دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و چه‌ندین سودی گرنگی تری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که خواردنی ئه‌و مادانه‌ی که ده‌وله‌مه‌ندن به ماده‌ی ڤیتامین “سی ” ئه‌وا ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی یاخود نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌دا.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌کێکه له توێژینه‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانی پزیشکی که هه‌لساوه به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاتر له 29 توێژینه‌وه‌ی پزیشکی لکه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی ئه‌و مادانه‌ی یاخود خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین “سی ” هاوسه‌نگی له‌ش دروست ده‌کات و له‌هه‌مان کاتتدا مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له توش بوون به په‌ستانی خوین و که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، هه‌روه‌ها ته‌ندروستی چاو ده‌پارێزێت و بۆ پێستی مرۆڤ باشه و سودی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دژی شێرپه‌نجه كار ده‌كات و كۆلاجینی پێویست بۆ له‌ش دابین ده‌كات و چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت ده‌كا، دڵیش له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.