سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌دات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا تاوتێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاوتوێكراوه‌، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا باسی له‌ ده‌سته‌لكاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كراوه‌، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م سالحیان قبوڵنه‌كردووه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ دایه‌، یه‌كێك له‌ پرسی گرنگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌ستنی كۆنگره‌ی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌ هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سەكردایەتیی یەكێتی لە 52 كەس پێكهاتووە، بڕیارەكانی حیزب گەڵاڵە دەکات ‌و پاشان بۆ بڕیاری كۆتایی دەیانێرێتە مەكتەبی سیاسی”.

سه‌رچاوه‌ی میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ له‌ئێستادا له‌ئارا دایه‌ كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌، پاشان كۆنگره‌ ببه‌ستن و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌ هه‌ڵبژێرنه‌وه‌، كه‌ خۆی له‌ باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و به‌بنه‌ماڵه‌كردنی یه‌كێتی ده‌بینێته‌وه‌”.

Back to top button