جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال له‌داهاتوودا دیاری كرا

خواكوڕك

سەرچاوەیەكی نزیك لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە رووداوی ڕاگەیاندووە، هەڵوێستی هێرۆخانی بەكورتی لە سێ خاڵدا لەبەرامبەر بەیاننامەكەی باڵی (ناوەندی بڕیار)دا روونكردەوە و، دەڵێ، “هەركەسێك باسی كۆنگرەمان لەگەڵ بكات، دەبێ ئەو سێ خاڵە لەبەرچاوبگرێت”:

 

یەكەم: كەس بۆی نییە ئێستا و داهاتووش باسی پۆستی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكات. تاوەكو مام جەلال لەژیاندا بێت و دوای نەمانی لەژیاندا نەمانی مام جەلالیش، ئەو پۆستە نادرێتە كەس، ئەوە پۆستی مام جەلالە. خوانەخواستە دوای نەمانی مام جەلال، شێوە و ناوی پۆستی سەركردایەتیكردنی یەكێتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

دووەم: بەكارهێنانی دەستەواژەی “جەناب” شتێكی پەیڕەوكراو نییە لە ئەدەبیاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا، هەروەك لە بەیاننامەی ئەو گرووپەدا هاتووە، یەكێتی لەنێوخۆیدا تەنیا دەستەواژەی هەڤاڵی بەكارهێناوە و هەرواش دەمێنێتەوە.

سێیەم: كەس بە چەپڵەڕێزان هیچ پۆستێك وەرناگرێت و باكەس بیریشی لێنەكاتەوە، وەرگرتنی هەموو پۆستەكان بەڕێڕەوی دیموكراسیانە دەبن و ئەگەر سەرکردایەتیمان بە پشکپشک دابەشکرد، ئەی نەوەی نوێ و تازە کە خۆیان بۆسەرکردایەتی ئامادە دەکەن و دەپاڵێون چی بکەن.

Back to top button