شه‌ڕی نێوان ئه‌ردۆگان و ئه‌وروپا و بازنه‌ی پازدانی ده‌وڵه‌تی كوردستان
له وتارێكی شكاریمدا به‌ناونیشانی (2018 ساڵی بەگەڕخستنەوەی ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت) كه چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ئێستادا له ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی و رۆژنامه‌ی خه‌باتی ئۆرگانی پارتی بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه‌م بۆ ناكۆكیه‌كانی ئه‌وروپا و توركیا داوه، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌وروپا له‌و دۆخه‌ی كه ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر توركیا دا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه له توركیا دا، چونكه له‌پاش كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌ردۆگان، دامه‌زراوه‌ی سوپا له‌ئێستادا بێ ده‌سه‌ڵاترین و كۆنترۆڵكراو ترین ده‌مه‌زراوه‌یه، ئه‌وه‌شی شاره‌زایی له توركیا هه‌بێت ده‌زانێت دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له توركیا چه‌نده گرینگه بۆ پێناسه و واتایی بوونی توركیا، بۆیه مه‌ترسیه‌كانی دروست كردنی میلیشیا له‌لایان ئه‌ردۆگان، ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، له‌ناوه‌خۆی توركیاشدا ئێستا شایه‌دحاڵی ئه‌وه به‌به‌ڵگانه هه‌یه، كه هه‌موو جیهادیه تووندره‌وه‌كان و تیرۆرستیه‌كان ده‌وره‌ی ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌ڵاتی توركیایان دایه، له دیدی ئه‌ردۆگانیشدا، ده‌وڵه‌تی دینی ستراتیژه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وروپا وه‌ك مه‌ترسیدار ترین دۆخ بۆ سه‌ر خۆیان ده‌یبینن، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌هلی و یان ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی ناوه‌خۆی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه بێشك ئه‌وروپا هیچ واتایه‌كی نامێنێته‌وه، به‌لێشاو خه‌ڵك روو له‌ئه‌وروپا ده‌كات، بۆچوون و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و رۆژنامه‌كانی ئه‌لمانیه‌كان به‌قوڵتر هه‌ست به‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌ی توركیا ده‌كه‌ن، بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی توركیا، وه‌ها ده‌خه‌نه روو، ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا به‌ره‌و شه‌رێكی ئه‌هلی بروات واتایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌وروپا نامێنێت چونكه ده‌روازه‌ی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی ده‌كرێته‌وه، لێشاوی ده‌یان میلۆنی كه‌سی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و توركیا رووه‌و ئه‌وروپا ده‌بێت”.
كه‌وایه هه‌موو ئه‌وروپا له‌دۆخی به‌هێز بوونی ئه‌ردۆگان و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانى له‌ترسێكی زۆر جدین دان، بۆیه تاكه رێگا بۆ كه‌تنی ئه‌ردۆگان، هه‌ڵبژاردنی 2019یه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان، له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وت و كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیايی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، ئه‌وه مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وروپا و توركیا زیاتر ده‌بێت، ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیزمی توركیا به‌ته‌واوی بۆ ده‌وڵه‌تی دینی ده‌گۆڕێت, ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی شه‌رێكی ئه‌هلی وێرانكار له‌توركیا, چونكه توركیا له‌ئێستادا بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه ئاماده نیه، كه‌وابێت ده‌بێت ئه‌وروپا گورزی خۆی بوه‌شێنێت له ئه‌ردۆگان، له‌ئێستادا كاندیدێكی به‌هێزی له‌ناو مه‌هه‌په‌دا جودابۆته‌وه، وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆگان وه‌ستێنراوه، فاشسته‌كانی توركیا و سه‌رده‌رهێنانیان به‌واتای ئه‌وه دێت، كه ئه‌ردۆگان، باڵێكی ده‌شكێنرێت، چونكه ئه‌ردۆگان له‌توركیادا تاكه ده‌سه‌ڵات بووه، كه توانیویه‌تی به دوو باڵ، واتا باڵی ده‌نگده‌ری كورده‌كان و باڵی ده‌نگده‌ری فاشسته‌كانی توركیا بفرێت، كه ئێستا باڵی فاشسته‌كانی توركیا له‌رێگای ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه دا هه‌وڵی شكه‌ست پێهێنانی ئه‌ردۆگان پێده‌درێت،.
ده‌مێنێته‌وه، سه‌ر باڵی ده‌نگده‌ری كوردی ئه‌ردۆگان، كه به‌پێی دواین زانیاری و راپرسه‌كان تووند وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگانیش له‌هه‌مبه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان، هیچ متمانه‌یه‌كی نه‌هێشته‌وه، بۆ كورده‌كان و به‌پیی راپرسیه‌كان دابه‌زینی ده‌نگی ئه‌ردۆگان له‌ناو باكوری كوردستان به روونی دیاره، كه‌وابێت، یه‌ك جوڵه له هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆگان ده‌رووخێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها به پێدانی پازێكه، بۆ فاشسته‌كان كه ئه‌وروپا هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بێت له دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌پێی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌باشوری كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان واتا پێش ساڵی 2019، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته كه‌رسته‌یه‌كی به‌هێز بۆ فاشسته‌كان تاكو له هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووس سازه‌كه‌ی 2019 پاشه‌كشه به ئه‌ردۆگان بكرێت” به‌ڵام ئایا ئه‌ردۆگان ده‌سه‌ڵات راده‌ست ده‌كات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌وروپاش وه‌ڵامی پێ نیه، كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان له هه‌ڵبژاردن هه‌ره‌سی هێنا ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌دات؟ بۆیه دۆخی توركیا هه‌ستیار ترین دۆخه له‌ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه زۆر نزیكه، كه مه‌ترسی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وروپا.
به‌ڵام ئه‌وروپا ناتوانێت ده‌سته‌وه‌سان بوه‌ستێت تا ئه‌ردۆگان دۆخه‌كه ده‌باته لێواری ته‌قینه‌وه، تاكه رێگاش به‌هێز كردنه‌وه فاشیسته‌كانی توركیایه، له‌هه‌مبه‌ریش دا, دان پێدانانی ده‌وڵه‌تی كوردستانه له باشوری كوردستان، ئا به‌م شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی ناسیۆناڵیستی توركی و فاشسته‌كان ده‌توانن له‌وه‌ها دۆخێك‌دا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان دروست بكه‌ن و گورز له ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكه‌ی ئه‌ردۆگان بوه‌شێنن.