دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت شێخ جه‌عفه‌ر به‌جنێودان به قاسم سولێمانی كۆبوونه‌وه‌ی جێهێشت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كار خست و سڕی كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێگه‌رد تاڵهبانیله ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کێتیدا داوای دادگای کردنی ئه‌م کەسانەی کرد که خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و که‌رکوکیان فرۆشت ماڵی مام جه‌لال و بەشێکی دی لە سەرکردایەتی ئاماده نه‌بوون ئه‌و داواکاریه قبوڵ بکه‌ن، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ته‌واوی تێكچووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌رکرده سەربازییەکانی یه‌کێتی داوای ده‌ست له کار کێشانەوە دەكەن لە یەكێتی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاسۆ ئەڵمانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا رایگه‌یاندووه” ئەگەر هەڕەشەی دادگاییکردنمان بکەن، ئەوا دوو ئیدارەیی رادەگەیەنین، له‌به‌رامبه‌ردا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌جنێودان به قاسم سولێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌جێ هێشتووه”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێك له‌سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كان داوایان كردووه به هێز كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر به‌شه‌ر بگرنه‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی دژی ئه‌و بۆچوونه وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ته‌واوی كێشه كه‌وتۆته ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی”.
شایانی باسه له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر باڵێكی ناو یه‌كێتی به‌رێكه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی و هادی عامری كه‌ركووك و خانه‌قین و دوزخوورماتوویان فرۆشت و پاشه‌كشه‌یان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی كردووه، پاشان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مه به‌خیانه‌تی كالفامی ناو یه‌كێتی وه‌سف كرد”.