سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان گۆمه‌كه‌ی به‌ته‌واوی شله‌قاند
سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له باره‌وه ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و بێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی لوبنان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندوو”جەختیشیکردەوە، رێگەنادەن چەکی حیزبوڵڵای لوبنانی رووی لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە و سووریا بێت، هه‌روها راشی گه‌یاند” بارودۆخی ئێستای لوبنان هاوشێوەی بارودۆخی پێش ئەو کاتەیە، کە رەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانی تێدا تیرۆر کرا”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان هه‌روه‌ها گوتیشی رێگەنادەین لوبنان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دەستی ئێران لەناوچەکە دەبڕدرێت، چونکە ئێران هەوڵ بۆ وێرانکردنی وڵاتانی عەرەبی دەدات. له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌ستی ئێران هه‌بێت ئاژاوه‌و وێرانكاریی رووی تێده‌كات و ئاماژەی بەوەشدا، ترسی هەیە تیرۆر بکرێت، له گوتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا هه‌روه‌ها گوتیشی”حزبوڵڵای لوبنانی، به پاڵپشتی ئێران، دهوڵهتیكه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، له‌نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك گه‌لدا ئاشووب و فیتنه ده‌چێنن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات‌دا بگرن، به‌ڵام ده‌ستی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕدرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “ئێران بچێته هه‌ر شوێنێك تۆوی فیتنه ده‌چێنێت و دووبه‌ره‌كی و وێرانكاریی بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌دات و له لوبنان و سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت رقی خۆی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا بڕێژێت، به‌ڵام جێگه‌ی داخه، كه‌سانێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوونه‌ته هاوكاری ئێران و به ئاشكرا سۆزی خۆیان بۆ ئه‌وان ده‌رده‌بڕن، گوتیشی” حزبوڵڵا رووی چه‌كه‌كانی كردووه‌ته سنگی لوبنانییه‌كان و برا سووری و یهمهنییهكانمان، ئێستا ره‌وشی لوبنان تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته‌یه كه ره‌فیق حه‌ریری باوكمیان كوشت و منیش هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنم له‌سه‌ره”.