سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل: هه‌وپه‌یمانی وڵاتانی سوونه دژی به ئێرانی ئاشكرا كرد
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵی خۆی به دروست بوونی هاوپه‌یمانێتی نێوان وڵاتانی سوونه مه‌زهه‌ب ده‌ربری له‌دژی ئێران و رایدهگهێنێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بووه‌ته هۆی درووستبوونی جۆره هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه پێشتر جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بووه بیری لێبكرێته‌وه”
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند،ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دراوسێكانی درووستیكردووه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی هانداوه هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن كه زۆر جار باوه‌ڕ ناكه‌یت ئه‌و پێشڤه‌چوونه به‌و ئاراسته روویداوه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی له یه‌كتری كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه”ئێران یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ستی وه‌رداوه‌ته ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان راسته‌وخۆ داگیری كردووه، یان به‌هۆی بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، لوبنان و یه‌مه‌نی كۆنترۆڵكرد و ئێستا هه‌وڵی هه‌مان سیناریۆ له عێراق و سووریا ده‌دات”.
بنیامین نه‌تانیاهۆ هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” به‌ڵام هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه، وڵاتانی سوننه مه‌زهه‌ب به‌شێوه‌یه‌ك له ده‌وروی ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه، پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینراوه، ئه‌وه بارودۆخێكی وه‌هایه، له ژیانمدا پێشبینی روودانیم نه‌ده‌كرد، روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “ئیسرائیل هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه پێكبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له دوژمنكارییه‌كانی ئێران بكه‌ن”.