كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆتایی هات

 
له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 4ى 11ى 2017 سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تایبه‌ت بوو به‌ باسكردنى پرسى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ ، ئێستا كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆتایی هات و به‌ پێى زانیارییه‌كان مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنن بۆ به‌رێوه‌چووى كاروباره‌كانى یه‌كێتى و مه‌كته‌بى سیاسییه‌كى نوێ هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه‌ .
 
هه‌رله‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى خستنه‌ ڕووى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى ( به‌رهه‌م ساڵح ) جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى بوو به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى قبوڵ نه‌كرێت .
سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌ 52 ئه‌ندام پێكدێت و بڕیاره‌كانى ئه‌و حیزبه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و بڕیارى كۆتایش له‌سه‌ر پرسه‌كان ئاراسته‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
Back to top button