بۆچى سه‌رۆك بارزانى له كورسى سه‌رۆكایه‌تى به‌رده‌وام نه‌بوو ؟
“فرسه‌ت سۆفى “ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له وتارێكیدا له ژیر ناونیشانى (بۆچى سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى به‌رده‌وام نه‌بوو ؟) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ستپێكى نوسینه‌كه‌ى ده‌ڵێت :” دووجۆر سه‌رۆك هه‌ن ، به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه له ڕێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه ده‌نگده‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو هه‌لیده‌بژێرن و دواى ته‌واو بوونى خوله‌كه‌ى خانه‌نشین ده‌بێت وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایی ، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى ترئه‌وانه‌ن كه مێژوو دروستیان ده‌كات له‌چه‌شنى رابه‌ر ده‌ده‌كه‌ون ، ئه‌مجۆره له سه‌رۆك خاوه‌نى كاریزمایه‌كن نه‌به وه‌رگرتنى كورسى به‌ده‌ستهاتووه نه‌به‌له‌ده‌ستدانى كورسى له‌ده‌ست ده‌چێت “.
له‌به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا “د.فرسه‌ت سۆفى ” ده‌شلێت ” ئیحساسى سه‌رۆك لێوان لێوه له هه‌ستى مرۆڤایه‌تى ،ئه‌و هه‌ستێكى تایبه‌تى هه‌یه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان ، جارێك سه‌رۆك گوتى :زۆربه‌ى ئێواران كه ده‌چمه‌وه پێنج تا ده خانه‌واده‌ى شه‌هید چاوه‌ڕوانم ده‌كه‌ن ،سه‌رۆك گوتى : چه‌ند شه‌كه‌ت و ماندووش بم ناتوانم نه‌یانبینم “.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تى ” سه‌رۆك كه ده‌لێت من پێشمه‌رگه‌م ئه‌مه قسه‌ى ناخی دڵیه‌تى ، ئه‌م ڕاستۆگییه زۆر به ئاسانى له روخسارى سه‌رۆك ، جلوبه‌رگه‌كانى ساده‌یی و سروشتى خۆڕسكانه‌ى سه‌رۆك هه‌ستپێده‌كرێت “.
سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى له پۆسته‌كه‌ى له وتاره‌كه‌یدا “د.فرسه‌ت سۆفى ” نوسیویه‌تى ” سه‌رۆك بارزانى ده‌مێكه ده‌یه‌وێ كورسى سه‌رۆكایه‌تى به جێبهێڵێت ، چه‌ند جار خۆم شایه‌تم ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه به‌اخه‌وه دۆخێكى نه‌خوازراو هاتوه‌ته پێش ، شه‌ڕى داعش نه‌بوایه له 2015 سه‌رۆك كۆتایی پێهێنابوو ، به‌ڵام زۆر به‌رپرسیارانه بڕیاریدا و خۆى فه‌رمانده‌ى شه‌ڕى كرد جارهه‌بووه دوو شه‌و نه‌خه‌وتوه یان خه‌وتووه له ناو مه‌تارێزى پیشمه‌رگه‌خه‌وتووه یان له ناو ئۆتۆمبێل خه‌وتوه تاكو گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆماركرا “.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا ده‌شڵێت ” سه‌رۆك بارزانى نه‌یویست چێژ له گه‌نجێتى خۆى وه‌ربگرێت ، وه‌كو كوڕى سه‌ركرده‌یه‌ك بچێته زانكۆ به نێوبانگه‌كانى جیهان و بخوێنێت ، ئه‌و بۆ میله‌ته‌كه‌ى ژیاوه ، تاوه‌كو دواجار له ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا له‌نێو ئه‌م هه‌موو گه‌له گورگه رابه‌رایه‌تى پیرۆزترین و گه‌وره‌ترین ئامانجى گه‌له‌كه‌مانى كرد‌و له 25 ى ئه‌یلول بومه‌له‌رزه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره هه‌موو جیهانى هه‌ژاند “.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا “سۆفى ” ده‌لێت ” بریارى به‌رده‌وامنه‌بوونى سه‌رۆك بارزانى له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكه له قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕى سه‌رۆك سه‌رچاوه‌ى گرتووه ، كه نابیت سه‌رۆك هه‌تا هه‌تایی بێت و ده‌بێ هه‌رێمه‌كه‌مان نمونه‌ى جوانى ئاشتیانه‌ى ده‌ستاو ده‌ستى ده‌سه‌ڵات بێت ، ده‌بێ هه‌موومان وه‌كو شكۆى گه‌لێكى ئازادیخواز له‌سه‌رۆك بارزانى بڕوانین ئه‌گه‌ر دوژمنانى گه‌لى كوردستان پێیان وایه به‌رده‌وام نه‌بوونى سه‌رۆك له كورسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ماناى كۆتایی هاتنه به كاریزما‌و ڕۆڵى مێژووى ئه‌و له ڕوداوه سیاسییه‌كان ، ئه‌مه تێفكرینێكى زۆر كاڵفامانه‌یه و پێگه‌ى گه‌وره‌ى سه‌رۆك مه‌رجه‌عیه‌ت و كاریزماى ئه‌و لیره‌و زۆر له جاران كاریگه‌رتر ده‌بێت “.