چه‌ند زانیاریه‌كی تری ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا بوو

به‌گوێر ه‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ئه‌مرۆ 4ی 11ی 2017 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدا و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین جار بووه‌ شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، چه‌ندین جار كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌به‌ر شه‌ڕ و ده‌ماقاڵی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، وه‌ستێنراو، پاشان ده‌ستی پێكرده‌وه‌”.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یه‌كێتی، کێشەی تێکەوتووە، باڵی  ناوەندی بریار پێشنیارێکیان خستبووە روو کە کارەکانی مه‌كته‌بی سیاسی و سەرکردایەتی هەڵپەسێردرێت و کۆمیتەیەکی ۱۱ کەسی بە شێوەی کاتی سەرکردایەتی یه‌كێتی بکەن تا کۆنگرە كه‌وابریاره‌ له‌ ساڵ و نیوی ئایندە بکری. کۆمیتەکە لە کۆسرەت و یەکێکی مالی مام جەلال و ۹ کەسی دیکە بێت. مەلا بەختیار و هێرۆ دژ بوون، ئەو پێشنیارە خراوەتە دەنگدان و ۲۸ دەنگی هێناوەو بەمەش مه‌كته‌بی سیاسی و سەرکردایەتی کارەکانی هەڵپەسێردراوە ، کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە تا دوو رۆژی دیکە”.
سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به‌خواكوڕك راگه‌یاند، كه‌ هێرۆ تورە بووە و وتوویەتی یەکێتی بۆ کەس جێ ناهێلم، بێگەرد تالەبانی داوای لێژنەی تەحقیقی کردووە لەسەر کەرکوک، قوباد هاواری کردووە ئەمە یەکێتی پارچە پارچە دەکات، مەلا به‌ختیار ویستویەتی هێور بکرێتەوەو وتوویەتی کەس نابێتە سکرتێر تا کۆنگرە، هه‌روه‌ها بریارە بەرهەم ساڵح بهێننەوە ناو ئەو کۆمیتە ۱۱ کەسیەو لە دوو رۆژی ئایندە دێتەوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی” شیخ جەعفەر جنێوی بە هەموویان داوەو وتوویەتی کەستان پیاو نین و لەم دەقەوە حساب بۆ کەس ناکەم لە ناو یەکێتی و سلێمانی، هەر وا سوک و رسوا بوون.
Back to top button