پۆسته‌ ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌ %32 بۆ هه‌رپێكهاته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێته‌وه‌

“محه‌مه‌د سه‌معان ” له‌به‌رى توركمانى سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆرى پۆسته‌ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌لێت :” پۆسته‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و دوباره‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێژه‌یی له‌ %32 بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌ “.
 
هه‌روه‌ها رونیشى ده‌كاته‌وه‌ ، پۆسته‌ ئه‌منیه‌كان له‌ لایه‌ن ( راكان جبورى ) پاریزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و گۆرانكاریانه‌یشى كه‌ كراون له‌سه‌ر فه‌رمانى (خه‌تاب عومه‌ر ) به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى كه‌ركوك كراون “.
شایانی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی داگیركرا به‌هاوكاری باڵێكی خیانه‌تی یه‌كێتی، له‌ ئیستادا دۆخى شاره‌كه‌ ناجێگیره‌ و زیاتر له‌ 180 هه‌زار هاوڵاتى له‌ پێكهاته‌كان ئاواره‌ بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ كورد له‌ كه‌ركوك زۆرینه‌یه‌ به‌ڵام پێشنیاریكى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆككۆمارى كۆچكردوى عێراق پۆسته‌كانى پارێزگاى كه‌ركوكى له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌ %32 بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌ كوردیشه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت” .
Back to top button