نێوانی عەبادی و سەركردەكانی حەشدی شەعبی تەقەی تێكەوت
دوای ئەوەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوت كە چەكدارانی حەشدی شەعبی داوای موچەكانیان دەكەن و دەلێن, سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە, عەبادی سەركردەكانی حەشدی شەعبی بە دزینی پارەی چەكدارەكان تۆمەتبار دەكات
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبییان زیاد كردووە، بەڵام سەركردەكانی میلیشیاكان لەبری ئەوەی پارەكە بدەن بە چەكدارەكان، بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەكانیان دەیبەن.
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رای گەیاند: “بودجە و دەرماڵەی حەشدی شەعبیمان زیاد كرد، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی خۆی مووچەی چەكدارەكانی كەم كردەوە”.
ئاشكراشی كرد، كە ئەو پارەیەی بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەدرێت، بەشێك لە حزبەكان دەیبەن بۆ ئەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتوودا خەرجی بكەن.
عەبادی جەختیشی كردەوە، كە دەیانەوێت لێكۆڵینەوە لەهەموو شتێك بكەن، گوتیشی: “فەرمانم كرد كە لێكۆڵنەوە بكرێت، بەڵام بەشێكیان ڕەتی دەكەنەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، گوتیشی: “لێكۆڵینەوە لە دینار بە دیناری ئەو پارانە دەكەین، ئێمە دەمانەوێت ئەو پارەیەی زیاد كراوە بگاتە دەستی چەكدارەكان، نەك بەرپرسەكان بۆ كەسانێكی خەرج بكەن، كە دایاندەمەزرێنن بۆ ئەوەی كار بۆ حزبەكەیان بكات، بۆیە ئەو پارەیە بۆ مووچەیە نەك بۆ گەورەكردنی لافیتەكان”.