یەكێتی وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكلا كردەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی یەكێتی لە كەشو هەوایەكی پڕ لە دەمەقالەو توندوتیژ بەڕێوە چوو, دواجار بڕیاردرا كە یەكێتی كۆنگرەی سێی خۆی ببەستێت.

(خواكوڕك) زانیاری لە نێو سەركردایەتی یەكێتی دەست كەوتووە كە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە لە 31ی كانوونی دووەم/ ساڵی داهاتوو یەكێتی سێیەم كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات.
هاوكات سایتی غەد پرێسی عێراقی لە بارەی كۆبوونەوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، كە لە نێوان ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی دەمەقاڵێ درووستبووە، بەو پێیەی یەكەمیان داوای كردووە مەكتەبی سیاسی هەڵبوەشێتەوە.
شایەنی گوتنە لە نێو كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ داواكراوە خیانەتكارانی فرۆشتنی كەركووك دادگای بكرێن, كە بە هۆیەوە دەمەقالێی زۆر كەوتۆتە نێوكۆبوونەوەكە.

Back to top button