عێراق دەیەوێت لە رێگەی یاسایەكەوە “هەرێمی كوردستان” هەڵبوەشێنێتەوە
حكوومەتی عێراق لە سزادانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و وەك چۆن ھەندێك ناوچەی ھەرێمی بە ھێزی سەربازی داگیركرد، دەیەوێت لە رێگەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووە درێژە بە سزادانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بدات.
نوێنەرانی كورد ھۆشداری دەدەن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراق و لەو كۆت و بەندە زۆرانەی كە دەسەڵاتدارانی عێراق بەسەر ھەرێمی كوردستاندا سەپاندوویانە، ھەر لە كەمكردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێم و چەندین مەرجی دیكە كە رەنگە جێبەجێكردنی ئەستەم بێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە كوردە دەڵێت: “بەغداد دەیەوێت لە رێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە سیستمی ھەرێمی كورستان لە ڕووی سیاسی و ئیدارییەوە ھەڵبوەشێنێتەوە سەرەڕای چەندین مەترسی دیكە”.
پێشتر (خواكوڕك) هەوالێكی بڵاو كردەوە كە سرووە عەبدولواحید داوای جێبەجێكردنی ئەم یاساییەی كردووە, لە ئێستادا لە هەوڵی كۆكردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان بكرێت.