رێبوار تاڵه‌بانی: كه‌ركوك له ته‌عریبكردن ده‌رچووه ئێستا به شیعه ده‌كرێت
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك،له‌باره‌ی دۆخی ئێستای شاری كه‌ركوكه‌وه، رایدهگهێنێت” كه كه‌ركووك له ته‌عریبكردن ده‌رچووه و ئێستا ئه‌و شاره به شیعه ده‌كرێت، ره‌ووشی شاره‌كه زۆر خراپه و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش بێزارن.
(رێبوار تاڵەبانی) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند”زۆر به‌داخه‌وه ئێستا كه‌ركوك ته‌عریب ناكرێت به‌ڵكو به شیعه ده‌كرێت وش یعهیهكی زۆریان هێناوه‌ته شاره‌كه، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی زۆر له حزبی به‌عسی پێشوو خراپتره و هه‌وڵی گۆڕینی ناوی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانیش له‌و شاره ده‌درێت، زۆریش به‌داخه‌وه ێستا كه‌ركوك و گه‌ره‌كه‌كانی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر گروپه شیعه‌كان و ده‌یانه‌وێ كۆی گشتی شاره‌كه بگۆڕن به هه‌موو جۆرێك و بیكه‌ن به شارێكی شیعی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌تی به‌شیك له یه‌كێتی، شاره‌كه كه‌وته ده‌ست گروپه شیعه‌كان و ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان خۆش بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و كورد و سونه‌كان هیچ حسابێكیان بۆ ناكرێت و گیرۆده‌بوون.