مه‌رزی په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ڵێت” دوای سێ هه‌فته له داخستنی بڕیاره مه‌رزی په‌روێزخان بكرێته‌وه و بارودۆخ ئاسایی ببێته‌وه وه‌كو جاران.
(ئارام سایه‌خان) به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له لێدوانێكدا به (k24) ی گوت”په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه له دیوی ئێرانه‌وه كردووه، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووین، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه كاری رێكخستنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی شوفێرو بازرگانانمان ئه‌نجامداوه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێری دیكه مه‌رزه‌كه به‌رووی كاری بازرگانی و هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه، هیچ گرفتێك نامێنێت.”
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه “كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه سبه‌ی دووشه‌ممه 6/11/2017 مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی پەروێزخان بكرێتەوە، به رووی گه‌شتیاران و بازرگانان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌و ئاڵۆزیه‌یی كه روویدا له ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی ئێران وه‌كو كارتێكی فشار ده‌روازه‌كانی داخست و كردی به مه‌رج بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركوك له لایه‌ن یه‌كێتی به حه‌شدی شه‌عبی.