جه‌بار یاوه‌ر: عێراق و كوردستان له سه‌ر سێ خاڵ ناكۆكن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن
ئەندامێكی شاندە سەربازییەکەی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایگەیاند ” كه كێشه‌مان له‌گه‌ل شاندی به‌غدی و رێكنه‌كه‌وتنمان له‌گه‌ڵێان له كۆی حه‌وت خاڵ، له سه‌ر سی خاڵ ناكۆكین.
(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و باره‌وه رایده‌گه‌ێنێت” كه حه‌وت خاڵمان بۆ گفتوگۆكردنی داوه‌ته حكومەتی عێراق ، چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی عێراقین، تاوەكو ئێستا لەو حه‌وت خاڵە لەسەر سێ خاڵیان ناكۆکیمان هەیە، نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتن.
یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه” كه بەشێوەیەكی گشتی، تەوەری خاڵەكان لەسەر بوونی هێزی هاوبەشە لەناوچە جێناكۆكەكان، ژماره و جۆری هێزه‌كان و سەرپەرشتییكردنیان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوامان كردووە لە خاڵە سنوورییەكان هێزی مەدەنی لێبێت لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان.