خاڵی لاواز و بەهێزی هەردوو باڵی جیاوازی یەكێتی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لەگەڵ راگەیاندنی ناوەندی بریار كۆمەڵێك بۆچوونی جیاواز و ئاراستە لەنێوان هەردوو باڵ دژ بەیەكتر لەناو یەكێتی لە میدیاكانی بینراو و بیسترا و خوێنراوە، خرانە روو، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە تاوەكو ئێستا خاڵی لاواز و بەهێزی باڵەكان نەخراوەتە روو كە دەی سەڵمێنێت كە كامە باڵی دەتوانێت، باڵەكەی تر قوت بدات، خواكوڕك خاڵی لاواز و بەهێزی هەردوو بەرە ئاشكرا دەكات.
باڵی ناوەندی بریار كە پێكهاتووە لە جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی، باڵی پەراوێزخراو لە بواری بریاردانی سیاسەتی ئەو حزبە و باڵی نارازی ناو یەكێتی بوون، لە دژی باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی دا ناوەندی بریاریان راگەیاند.
خاڵە بەهێزەكانی باڵی ناوەندی بریار
خاڵی یەكەم: داواكردنی بەستنی كۆنگرە بە رێگایەكی شەفافانە، ئەم خاڵە بەهێزە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەسترێـت، كە ئەو باڵە پشت بە قاعیدەی یەكێتی دەبەستێت، دەلێت با كۆنگرەیەكی شەفاف بكرێت.
خاڵی دووەم، بەكار هێنانی تاوانی برینی مووچە و بووجەی كوردستان لەبەیاننامەكەیاندا لەكاتی راگەیاندنی ناوەندی بریار.
خاڵی سێهەم: باڵی ناوەندی بریار دەسەڵاتی سكرتێری گشتی یەكێتی هەیە، بەحوكمی ئەوەی كە باڵی ناوەندی بریار دوو جێگری سكرتێری گشتی تێدایە.
خاڵی چوارەم: ناوەندی بریار روونتر پشگیری دەوڵەتی كوردستان دەكات و لەگەڵ مافی چارەنووسی كوردانە.
خاڵی پێنجەم: قاعیدەیەكی معنەوی و بەهێزی لەگەڵ دایە، لەناو یەكێتی.
خاڵی شەشەم: ژمارەی سەركردایەتی باڵی ناوەندی بریار 19 ئەندامی مەكتەبی سیاسیە.
خاڵی حەوتەم:ناوەندی بریار لەگەڵ سەربەخۆی سیاسەتی یەكێتی و ناوەندی بریارە.
خاڵە لاوازەكانی ناوەندی بڕیار
یەكەم: پارەی یەكێتی لەژێر دەستی دا نیە.
دووەم : ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی لەژێر دەستی باڵی تر دایە.
سێهەم: میدیا لەدەستی ئەوان نیە.
چوارەم: خاڵی لاوازی ناوەندی بڕیار بەكار هێنانی جەستەی تاڵەبانیە لەلایان باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی
خاڵی لاواز و بەهێزی باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی چیە.
یەكەم : ئابووری لەژێر كۆنترۆڵی ئەو باڵەیە.
دووەم: راگەیاندن لەژێر دەستی ئەو باڵەیە.
سێهەم: دەزگا ئەمنیەكان و ئاسایش لەژێر دەست دایە.
خاڵی لاوازی ئەو باڵە
یەكەم: پێشمەرگە لەژێر دەستی ئەو باڵە نیە.
دووەم: لایانگرانی ئەو باڵە پارە پەرست و پۆست خوازن مەبدەئی نین لەگەڵ یەكێتی.
سێهەم: ژمارەی ناوەندی بڕیار زۆرترە.
چوارەم: باڵێكی ستراتیژی نیە لە سەر پێشهاتەكان هیچ پرۆژەیەكی نیە، بە پێچەوانەوەی باڵی بڕیاری ناوەند خاوەنی ستراتیژی و دیدگایەكی رۆشنە، بەوەی داوایی سەربەخۆی كوردستان دەكات.
پێنج: باڵی دەست رۆشتووی یەكێتی لەسیاسەتدا دوو رووە، لە هەولێر لەحكومەت بەشدارە، لە سلێمانی ئۆپزسیۆنی دەسەڵاتە لەكاتێكدا دەسەڵاتی دارایی و ئەمنی و سیاسی لەژێر دەستی خۆی دایە.
شەشەم: هەرچی كادیر و بەرپرس و لایانگرانی ئەو باڵە هەیە لەپێناوی بەرژەوەندی پۆست و پارە لەگەڵ ئەو باڵەدان.