زیانه‌كانی زۆر دانیشتن به‌رامبه‌ر به‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر زۆرن پێویسته‌ بیزانن.

کۆمپیوتر بووه‌ته‌ ئامێره‌کی سه‌ره‌کی که‌ رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین جا له‌ كاتی كاركردن بێ یاخود بۆ کات بۆ به‌سه‌ربدرنی كات بێ، که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ گه‌وره‌کان و منداله‌کان نیزیکی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر داده‌نیشن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ له‌شی مرۆڤ.

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یکی نوێدا  دووپاتی ئه‌وه‌ كراوه‌تووه‌”که‌ چه‌ند ماوه‌ی دانیشتن به‌رامبه‌ر شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر زۆر بێت کاریگه‌ری به‌ سه‌ر سه‌نته‌ری ووردی مێشک ئه‌کات هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌که‌ گوتوویه‌تی” كه‌ هه‌ڵاتنی زۆرینه‌ی مرۆڤ له‌ واقعدا بۆ جیهانی خه‌یالی وه‌ ممارسه‌کردن له‌ سه‌ر یاریه‌کانی کۆمپیوته‌ر و وه‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ تۆره‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی که‌ به‌شه‌کی گه‌وره‌ی له‌ کاتی  ملیونه‌ها مرۆڤ ئه‌بات وه‌ ئه‌بێته‌ تێکچونی ده‌روونی مرۆڤ.

هه‌روه‌ها پسپۆره‌کان ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌” كه‌ به‌کارهێنانی زۆری هه‌رشتێک كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ جا چ به‌ شێوه‌یکی راسته‌وخۆ بێت یان نه‌راسته‌وخۆ ،وه‌ دانیشتن به‌رامبه‌ر شاشه‌کانی کۆمپیوته‌ر زۆر زیان به‌خشه‌ وه‌ ئه‌بێت هۆی ژانی بۆڕی هه‌ناسه‌دان و وه‌ ژانی مێشک.

هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ر ئه‌بێته‌ هۆێ ئازادانی مل و وه‌ بڕبڕه‌ی پشت  هه‌روه‌ها چاو تووشی ووشکی و ماندووی ئه‌بێت وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی که‌م بینییی چاو.

Back to top button